University of Raparin Logo

دوو مامۆستای زانکۆی ڕاپەڕین به‌شداری كۆنفرانسێكی‌ نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ن

چاپکردن ئیمەیڵ

دوو مامۆستای بەشی جوگرافیا لەكۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەكانی زانكۆی ڕاپەڕین، بە پێشكەشكردنی توێژینەوەیه‌كی زانستی بەشداریان كرد لەکۆنفرانسێكی نێوده‌وڵه‌تی، لە ژێر ناونیشانی (جینۆساید لە بیری گەلاندا) کە بەهاوکاری چەند زانکۆ و دامەزراوەیەک له‌ رۆژانی (30 و 31ی ئاداری 2022) له‌ زانكۆی دهۆك ڕێكخرابوو.

لەكۆنفڕانسەكەدا هەریەك لە (پ.ی.د. ساکار محمد حسن و پ.ی.د. فاطمة قادر مصطفى) مامۆستایان لەبەشی جوگرافیای زانكۆی راپەڕین، بە توێژینەوەیەک بەناونیشانی (شیکردنەوەی شوێنی بۆ کیمیابارانی دۆڵی خۆشناوەتی و کاریگەريیە دیمۆگرافیەکانی.(ناحیەی بالیسان وەک نمونە) بەشدارییان لەكۆنفڕانسەكەدا كرد.