University of Raparin Logo

خوێندکارێکی زانکۆی ڕاپەڕین بەشداری لەکۆنفڕانسێكدا کرد

چاپکردن ئیمەیڵ

یەکەمین کۆنفڕانسی مۆدێلی نەتەوە یەکگرتووەکان لەزانکۆی سۆران ڕۆژی پێنجشەممە، ۳۱ی ئاداری ۲۰۲۲ بۆ ٢ی نیسانی ٢٠٢٢، بەڕێوەچو. كە زیاد لە ١٠٠ بەشداربو لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان و دەیان زانکۆی عێراقی، بەشداربون. بەشداربووان ڕۆڵی نوێنەرایەتیی وڵاتانیان گێڕا.

لیزا کوێستان خوێندکاری بەشی ئینگلیزی لەکۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت لەزانكۆی راپەڕین بەشداری لەكۆنفڕانسەكەدا كرد،
پێنج بابەتی سەرەکی تاوتوێ کران کە بریتی بون لە: بەشداریی سیاسیی ژنان، وزەی خاوێن و نوێبووەوە، دەستگەیشتن بە پەروەردە و فێرکردن، گەشەدان بە ئابووریی گەنجان و دادپەروەریی بۆ قوربانیانی دەستی داعش.
بەشداربوان چوار ڕۆڵ و ئەرکیان هەبو، کە بریتی بون لە: نوێنەرایەتیکردنی وڵاتێک، توێژینەوە لە بارەی مێژوو و کولتور و نیگەرانییەکانی ئەو وڵاتە، گفتوگۆکردن لە سەر پرسە جیهانییەکان بەدیدی ئەو دەوڵەتەی کە ئەوان نوێنەرایەتیی دەکەن و لە کۆتاییشدا ئەنجامدانی دانوستان بۆ گەشتن بەڕەشنووسێک کە تیایدا پێشنیازی پێویست بۆ چارەسەرکردنی کێشە جیهانییەکان دەخرێتەڕو.