ئەمڕۆ سێشەممە (5ی نیسانی 2022)، بەشی عەرەبی لەكۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی زانکۆی ڕاپەڕین، سیمپۆزیۆمێكی زانستی بەناونیشانی (دور الغة العربیة فی رفد الثقافة) رێكخست.
لەسەرەتای سیمپۆزیۆمەكەدا وتەی راگرایەتی و بەشی عەرەبی لەلایەن (د. علاء صبری دحام) پێشكەشكراو بەگرنگیەوە باسی لەرێكخستنی سیمپۆزیۆمەكە كرد.
دواتر سیمیناری یەكەم لەلایەن (پ.ی.د. ابراهیم عبدالرحمن محمد) بەناونیشانی (الغة العربیة وعاء الثقافة الاسلامیة) پێشكەشكرا، و سیمیناری دوەمیش بەناونیشانی (اهمیة الغة العربیة فی النصوص القانونیة) لەلایەن (م.ی. هەتاو علی احمد) پێشكەشكرا، سیمیناری كۆتایش لەلایەن (م.ی. صالح ابراهیم حسین) بەناونیشانی (استفسارات و مداخلات) پێشكەشكرا.
سیمپۆزیۆمەكە بەگفتوگۆی بەشداربوان و پێشكەشكارانی سیمینارەكان كۆتایی بەكارەكانی هێنرا.