University of Raparin Logo

سکۆلەرشیپی خوێندنی ماستەری ماتماتیک لەوڵاتی ئیندۆنیزیا بۆ دەرچوانی زانكۆی راپەڕین

چاپکردن ئیمەیڵ

لە چوارچێوەی هەماهەنگی و کاری زانستی لەنێوان زانکۆی ڕاپەڕین و زانکۆی ئیندۆنیزیا (Universitas Indonesia) لەوڵاتی ئیندۆنیزیا. بەشی ماتماتیک لەزانکۆی ئیندۆنیزیا سکۆلەرشیپێکی خوێندنی ماستەر لەبواری ماتماتیک رادەگەیەنێت و لەو چوارچێوەیەشدا هەلی زیاتر دەدا بەدەرچوە یەکەمەکانی زانکۆی ڕاپەڕین بۆ خوێندن لەو زانکۆیەدا.

زانکۆی ئیندۆنیزیا تێچووی (خوێندن و مانەوەو سەفەرو ژیان) لەو وڵاتە لە ئەستۆ دەگرێت. بۆیە ئەوانەی ئارەزوی خوێندنی ماستەر دەکەن لەو وڵاتەو لەیەکەمەکانی ساڵانی رابردوی زانکۆی ڕاپەڕینن و ئاستی زمانی ئینگلیزیان باشە دەتوانن سەردانی بەشی ماتماتیک لەکۆلیژی پەروەردەی بنەڕەتی زانکۆی ڕاپەڕین بکەن بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاترو چۆنیەتی پێشکەش کردن.