لەتازەترین فێرژەنی ریزبەندی دامەزراوە زانستی و ئەكادیمیەكانی دامەزراوەی سایماگۆ بۆ زانكۆكان لەساڵی (2022)دا، زانكۆی راپەڕین پلەبەندی (2)می لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و (3) ەمین لەسەر ئاستی عیراق و(684) ەمین لەسەر ئاستی جیهان، وەرگرت.
لەریزبەندی ساڵی 2022ی (SCIMAGO) دا بۆ ریزبەندى دامەزراوە زانستی و ئەكادیمیەكان و زانکۆکان، بەهەزاران زانكۆ پلەبەندكراون، و لەسەر ئاستی عێراقیش 39 زانكۆ لەچوار چارەكی جیاوازدا بەپێی كوارتەر پلەبەندیان پێدراوە، و لەچارەكی یەكەمی رانكینەكەدا (19) زانكۆ دەستنیشانكراون، لەچارەكی دوەمدا (15) زانكۆ دەشتنیشانكراون و لەچارەكی سێیەمدا (3) زانكۆ و لەچارەكی چوارەمیشدا تەنیا (2) زانكۆ دەستنیشانكراون، زانكۆى راپەڕین لە ناو (10) ئاستبەرزترین زانكۆكانی عێراقدایە لەرانكینەكەداو بەشێوەیەكی گشتیش لەپلەى (3)مدایە لەسەر ئاستی هەموو زانكۆكانی عێراق و لەناو زانكۆكانى هەرێمى كوردستانیش لەرانكینەكەدا پلەبەندی (2)ى بەدەستهێناوە.
دامەزراوەی (SCIMAGO) ساڵانە ریزبەندی و رانكینكی زانستی و ئەكادیمی بۆ دامەزراوەكان دەكات، لە پێنج سێكتەرى سەرەكیدا كە ئەوانیش سێكتەرەكانی حكومەت، تەندروستى، زانکۆكان، كۆمپانیاكان و دامەزراوە قازانج نەویستەكان.
پرۆسەی ڕیزبەندی (SCIMAGO)بەڕێژەی (50%) پشت بەتویژینەوەی زانستی ئاستبەرزی بڵاوكراوە لەگۆڤارە ئاستبەرزە نێودەوڵەتییە ئیندێكس كراوەكانی وەكو سكۆپەس و كلاریڤەیت دەبەستێت، هەروەها بەڕێژەی (30%) پشت بەنوێكاری دەبەستێت و بەڕێژەی (20%)یش پشت بەكۆمەڵگا دەبەستێت.
بەم بۆنەیەوە، بەناوی سەرۆكایەتی زانكۆی راپەڕینەوە، سوپاسی هەوڵ و كۆشش و ماندوبونی سەرجەم ستافی زانكۆی راپەڕین و بەتایبەتیش توێژەرانی زانكۆمان دەكەین كە سەرەڕای دەیان ئاڵانگاری و كێشەی موچەو خەرجنەكردنی شایستە داراییەكانیان بۆ بڵاوكردنەوەی توێژینەوە زانستیەكانیان، بەڵام لەسۆنگەی دڵسۆزیان بۆ زانكۆمان رۆڵ و كاریگەریی بەرچاویان هەبوە لەبەرزبونەوەی رانكی زانكۆمان لەسەر ئاستی ناوخۆو دەرەوە، هیواخوازین توێژەران و مامۆستایانمان بەردەوام بن لەكارە زانستیەكانیان و بڵاوكردنەوەی توێژەینەوەی زیاتر ئاستی بەرز لەگۆڤارە ئاستبەرزە نێودەوڵەتییەكاندا.
بۆ زانینی میتۆدی رانكینكی (SCIMAGO) كلیك لەم بەستەرە بكەن:
https://www.scimagoir.com/methodology.php
بۆ بینینی رانكینكی (SCIMAGO)زانكۆكان گرتە لەم بەستەرە بكەن:
https://www.scimagoir.com/rankings.php?sector=Higher+educ.&country=IRQ