University of Raparin Logo

سەرۆكی زانكۆ، لەگەڵ بەشێك لەخوێندكاران كۆبۆوە

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەمڕۆ دوو شەممە (11ی نیسانی 2022) لەسەرۆكایەتی زانكۆ، بەڕێز (پ.ی.د. موفق خالد ابراهیم) سەرۆكی زانكۆی راپەڕین، بەئامادەبونی بەڕێز (پ.ی.د. دارا تۆفیق كاكەمین) یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆی راپەڕین بۆ كاروباری خوێندكاران لەگەڵ بەشێک لەخوێندکارانی کەمپەسی ڕانیە کۆبۆوە.

لەكۆبونەوەكەدا تیایدا چەند پرسێکی پەیوەست بەخوێندن تاوتوێکران، و داوا لەخوێندکاران کرا کە هەمیشە داوا ڕەواکانیان لەچوارچێوەی یاساو ڕێنماییەکانداو بەشێوازی هێمنانە بگەیەنن و نەکەونە ژێر کاریگەری هیچ دەستەو کەسێك چونکە ئامانجی هەموان دەبێت سەرخستنی پرۆسەی خوێندن و بەرزکردنەوەی کوالێتی خوێندن بێت.
لەبەشێکی دیكەی کۆبونەوەکەدا سەرۆکی زانکۆ بەڵێنی بەخوێندکاراندا کە ئێوارەخوانێک بۆ خوێندکارانی بەشەناوخۆییەکانی هەردوو کەمپەسی ڕانیەو قەڵادزێ رێكبخات، و ڕایگەیاند بەپێویستی دەزانین داوا لەسەرجەم خێرخوازانی ناچەکەمان بکەین هاوکاری خوێندکاران بن لەدابینکردنی خواردن بۆیان چ لەکاتی رەمەزان یان کاتی تاقیکردنەوەکان و هەرکاتێکی تر کە بەپێویستی دەزانن.
سەرۆکی زانکۆ دوپاتیکردەوە هەر بەڕێزێک بیەوێت هاوکاری خوێندکاران بکات ئەوا زانکۆ کارئاسانی تەواو دەکات، بەڵام پێویستە ڕەچاوی ئەو مەرج و ڕێنماییانە بکرێت کە دانراون بۆ پاراستنی تەندروستی و سەلامەتی خوێندکاران و هەمیش پاراستنی شکۆیان.
مەرجەكان:
١_ پێویستە ستافی تەندروستی و سەلامەتی بەئامادەبونی خوێندکارێک یا زیاتر ڕەزامەندی بدەن دوای دڵنیابونەوە لەپاکوخاوێنی و سەرچاوەی خۆراکەکان.
٢_ ئەم خوانانە چ لەڕەمەزان یان دوای ڕەمەزان نابێت بۆ بانگەشەی حیزبی بەکاربهێنرێن، چونکە شکۆی خوێندکاران لەپێشینەی کارەکانمانە.
٣_ هەموو هەماهەنگی و کارەکان لەڕێگەی کارگێڕی زانکۆمان دەبێت و یاریدەدەرێتی خوێندکاران سەرپەرشتی پرۆسەکە دەکات.