فەرمانبەرێكی زانكۆی راپەڕین، بەبەرهەمی شیعری بەشداری لەنوسینی كتێبێكی نێودەوڵەتی دەكات بەناونیشانی شاعیران بۆ ئاشتی، كە شاعیران لە 190 وڵاتی جیاوازەوە بەبەرهەمەكانیان بەشداریان لەنوسینی كتێبەكەدا كردوە.
پێشەوا کاکەیی، فەرمانبەر لەزانکۆی راپەڕین- کۆلێژی پەروەردە، بەبەرهەمی شیعری بەشداری كرد لەبڵاوكردنەوەی کتێبی شیعری شعراء من ٲجل السلام Poets for Peace) كە لەوڵاتی تونس چاپ و بڵاوكراوەتەوەو شاعیر (عەبدوڵڵا قاسمی)ـی تونسی ئامادەیکردوەو لەبارەوەیەوە نووسیوە.
(۱۹۰) شاعیری جیهان لەوڵاتی جیاجیادا بەشداریان لەكتێبەكەدا کردوە، لەعێراقیشدا تەنیا پێشەوا کاکەیی بەشدارە. ئەم کتێبە، (٥۰۳) لاپەڕەیە و ئێستاش لە ئەمازۆن بەردەستە.
لینكی كتێبەكە لەئەمازۆن:
https://www.amazon.com/dp/B09XJMPH28/ref=cm_sw_r_fa_dp_S90DP2GMD9JPAPDWBJE2