سێ مامۆستای زانكۆی راپەڕین، لەبەشی كۆمپیوتەری كۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت، توێژینەوەیەكی زانستیان لەگۆڤارێكی ئاستبەرزی نێودەوڵەتی بڵاوكردەوە.
ھەریەک لەمامۆستایان (سامر قیس جمیل و جعفر سلێمان و جهاد انور قادر) لەبەشی زانستی کۆمپیوتەر لەکۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی زانكۆی راپەڕین تازەترین توێژینەوەیان بەناونیشانی Face Identification Using Conditional Generative Adversarial Network لەگۆڤاری (The Computer Journal) بڵاوكردەوە.
ئەم توێژینەوەیە بەشێوەی ئۆتوماتیکی بۆ ناسینەوەی کەسانێکی تایبەت بەکاردێت و تویژینەوەکە ئەو ئەنجامانەی بەدەستھێناوە:
1)توێژینەوەکە کار لەسەر ناسینەوەی ئەم وێنانە دەکات کە کوالیتی زۆر نزمیان هەیە بەشێوەیەک کە مروڤ توانای ناسینەوەی کەسەکەی نیە.
2) کاتێک ڕێژەی وێنەکان بۆ هەر کەسێک زۆر کەم بێت یەک یان دوو وێنە بۆ هەر کەسێک، کۆمپیوتەر توانای فێربونی نیە بە شێوەیەکی بەرچاو، لەم توێژینەوە دا ڕێگاچارەیەکی باش ئامادە کراوە بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە.
3) هەروەها بۆ بەراوردکردنی ووردی ناسینەوەی کەسەکان، ڕێگایەکی جیاواز گیراوەتەبەر کە خۆی توانای ناسینەوەی کەسەکانی بە ووردییەکی باشەوە هەیە.
دەکرێت ئەو رێگەچارەیەی کە لەم توێژینەوەیە خراوەتە ڕوو سودی لێببیندرێت بۆ ناسینەوەی وێنەی کۆن و دڕاو بە شێوەیەک کە مرۆڤ ناتوانێت بزانێت ئەم وێنەیە هی کێیە ، بەنمونە وێنەی کۆنی کەسێک کە ئەنفالکڕاوە و زیندەبەچاڵکراوە و دوای ئەوەی کە گۆرەکە هەڵدراوەتەوە و وێنەیەکی کۆن و دراو و پارچەپارچەکراو دەدۆزرێتەوە و کەسیش ناتوانێت بزانیت ئەم وێنەیە کێیە، بەڵام لەرێگەی ئەم توێژینەوە یە دەتوانین بزانین کێیە و بیناسینەوە.
بۆ خوێندنەوەی توێژینەوەكە كلیك لەم لینكە بكەن:
https://academic.oup.com/comjnl/advance-article/doi/10.1093/comjnl/bxac034/6565998?login=true