وێرکشۆپەکە تایبەتە بە (ئامادەکاری بۆ ھەلی کارو ئەو ئاستەنگانەی کە ڕووبەڕوی ئەندازیاران دەبنەوە لە شێوێنی کار.)
وێرک شۆپەکە بە وردی تیشک دەخاتە سەر چۆنیەتی نوسینی سیڤییەکی (CV) باش و ئامادەکاری بۆ چاوپێکەوتنی کار.
بەشێکی تری وێرکشۆپەکە ئەو کێشانە دەخاتەڕوو کە ڕووبەڕووی ئەندازیاران دەبنەوە، هەروەها کێشەکانی پڕۆژە ئەندازیاریەکان لە هەرێمی کوردستان دەخاتە ڕوو. هاوکات چارەسەر بۆ کێشە و گیروگرفتەکان دەخرێتە ڕوو.
کۆتا بەشی وێرکشۆپەکە تایبەتە بە پڕۆسەی بڕیاردان و چۆنیەی بڕیاری دروست لە ژینگەی کاردا دەخرێتە ڕوو.
شوێن: هۆڵی چالاکیەکانی زانکۆ بینای کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت.
کات: سێ شەممە بەرواری ٢٦/٤/٢٠٢٢ کاتژمێر ١٠:٣٠ سەرلەبەیانی.
هاتن بۆ هەمووانە
بەهیوای سوود بینین.