University of Raparin Logo

سیمینارێک دەربارەی خوێندنەوەیەکی مێژوویی بۆ یادەکانی بۆردومان و ڕاپەینی شاری قەلادزێ ڕێکخرا

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەمڕۆ یەکشەممە ۲٤ی نیسانی ۲۰۲۲، لە هۆڵی کتێبخانەی کۆلێژی پەروەردەی قەڵادزێ بەئامادەبوونی بەڕێز (پ.ی.د.موفق خالید ابراهیم) سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین و ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆ و مامۆستایان و خوێندکارانی کەمپەسی قەڵادزێ، سیمینارێک لەژێرناونیشانی خوێندنەوەیەکی مێژوویی بۆ یادەکانی بۆردومانی ٢٤-٤ی ١٩٧٤ و راپەرینی ٢٤-٤-١٩٨٢ ی شاری قەڵادزێ بەڕێوەچوو .

مەراسیمەکە بە دەقەیەک وەستان بۆ بەرز ڕاگرتنی گیانی شەهیدانی زانکۆ و سەرجەم شەهیدانی کوردستان دەستیپێکرد.
پاشان لەلایەن پ.ی.د. هەرێم حسن احمد سیمینارێک بەناونیشانی (خوێندنەوەیەکی مێژوویی بۆ یادەکانی بۆردومانی ٢٤-٤ی ١٩٧٤ و راپەرینی ٢٤-٤-١٩٨٢ ی قەلادزێ پێشکەشکرا، تیایدا باس تاوان و كارەساتە نامرۆییەکانی ڕژێمی بەعس بەرامبەر بە خەڵکی سیڤیلی شارەکە و خاپورکردنی شارەکە و شەهیدکردنی مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی كە بەزانكۆی شۆڕش ناسرابوو کرا .