ئەمڕۆ یەکشەممە (24ی نیسانی 2022) بەڕێز (پ.ی.د. موفق خالد ابراهیم) سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین بەئامادەبونی بەڕێز (پ.ی.د. دارا تۆفیق كاكەئەمین) یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری خوێندكاران، و بەڕێز (د. زانا عزیز عبدالكریم) راگری كۆلێژی زانستە ئەندازیارییە كشتوكاڵیەكان کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ ئەنجومەنی کۆلێژی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵیەكان ئەنجامدا.
لەکۆبوونەوەکەدا باس لەڕۆڵ و گرنگی بەشەکانی کۆلێژی زانستە ئەندازیارییە كشتوكاڵیەكان كرا، هەروەها چەند پرسێکی پەیوەست بەخوێندن تاوتوێکران و جەخت لەچارەسەرکردنی کەموکورییەکان و بەرەوپێشبردنی زیاتری بەشەکانی کۆلێژەكە کرایەوە.