ئەمڕۆ دووشەممە ۲٥ی نیسانی ۲۰۲۲، بەئامادەبوونی بەڕێز (پ.ی.د.موفق خالید ابراهیم) سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین و ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆ و ستافی دامەرزاوەی ڕایەڵ و مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆ، بەشی فەلسەفە لە کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکانی زانکۆی راپەڕین بەهاوبەشی دامەزراوەی رایەڵ بۆ ئاڵوگۆری کولتوری و گەشەپێدانی مرۆیی لەشاری ڕانیە، بە بەشداری ژمارەیەک توێژەری ناوخۆیی و بیانی، سیمپۆزیۆمێکی نێودەوڵەتیان لەژێرناونیشانی (فەلسەفە و کولتوری پێکەوە ژیان) ئەنجامدا.
سەرەتای چالاکییە زانستییەکە، بە ساتێک وەستان بۆ ڕێزلێنان له گیانی شەهیدانی گەلی کوردستان دەستیپێکرد، دواتر بەڕێز (پ.ی.د. پێشەوا حمید عبداللە ) ڕاگری کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان وتاری هاوبەشی سەرۆکایەتی زانکۆ و دامەزراوەی ڕایەڵی پێشکەشکرد.
پاشان لەلایەن توێژەرانی ناوخۆیی و بیانی لەهەرێمی کوردستان و وڵاتانی ئەمریكا و بەریتانیا و ئەڵمانیا و پۆڵەندا چەندین تەوەر و باس دەربارەی تایبەتمەندی کولتوری نەتەوە جیاوازەکان و پێكەوەژیانی پێكهاتەجیاوازەکانی كۆمەڵگە خرانەڕوو .
هەروەک بە بەخشینی ڕێزلێنانی سەرۆکایەتی زانکۆ و دامەزراوەی رایەڵ بۆ ئاڵوگۆری کولتوری و گەشەپێدانی مرۆیی بە توێژەران کۆتایی بە چالاکییە زانستییەکە هات .