ئەمڕۆ چوارشەممە ۲۷ ی نیسانی ۲۰۲۲، لەبەردەوامی هەوڵەکانیان بۆ چارەسەری کێشەی موچەی فەرمانبەران و مامۆستایانی زانکۆی ڕاپەین، بەڕێز (پ.ی.د. موفق خالد ابراهیم) سەرۆكی زانكۆ بەیاوەری بەشێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ سەردانی بەڕێز (هیوا قەرەنی) سەرپەرشتیاری ئیدارەی راپەڕینیان کرد.
لەسەردانەکەیان بۆ ئیدارەی ڕاپەڕین، كۆبونەوەیەكیان سەبارەت بە خەرجنەكردنی موچە و شایستە داراییەكانی مامۆستایان و فەرمانبەران و دەرماڵەی خوێندكارانی زانکۆی ڕاپەڕین ئەنجامدا.
لەکۆبونەوەکەدا، دوای گفتوگۆیەكی چڕی بابەتەكە، هەردوولا هاوڕابون لەسەر ئەوەی كە پێویستە موچەی فەرمانبەران بەدوربگیرێت لە هەر ململانێیەكی سیاسی، تاوەکو پێنەدانی شایستە داراییەکانیان قورسایی نەخاتە سەر بژێوی ژیانی فەرمانبەران و مامۆسایانی زانکۆ، هەروەک هەردوولا جەختیشیان کردەوە کە موچە و شایستەداراییەکان مافێکی یاسایی مامۆستایان و فەرمانبەرانە و پێویستە مانگانە و لەكاتی دیاریکراوی خۆیدا بەبێ دواكەوتن خەرجبكرێت .