University of Raparin Logo

مامۆستایەکی زانکۆی راپەڕین توێژینەوەیەكی لەگۆڤارێکی ئیمپاكت فاكتەری (2.088)دا بڵاوكردەوە

چاپکردن ئیمەیڵ

مامۆستایەكی بەشی باخداری لەكۆلێژی زانستە ئەندازیارییە كشتوكاڵیەكانی زانكۆی راپەڕین، توێژینەوەیەكی لەگۆڤارێكی ئاستبەرزی نێودەوڵەتی خاوەن ئیمپاكت فاكتەری (2.088) بڵاوكردەوە.

مامۆستا داستان محمد قادر خۆشناو، مامۆستا لەبەشی باخداری زانکۆی ڕاپەڕین، توێژینەوەیەکی بەهاوبەشی دەربارەی لێکۆڵینەوە لەکاریگەری دۆخی ژینگەو سوڕی ژیان لەسەر سیفەتە توێکارییەکانی گەڵا لەڕوەکی (Eriocaulon) دا لەگۆڤاری (FLORA) بڵاوكردەوە.
گۆڤارەکە لە کلاریڤەیت و سکۆپەس و چەندین داتابەیسی تردا ئیندێکس کراوە، و لەرانكی گۆڤارەکانی شیماگۆدا لەچارەكی دووەمدایە.
بۆ خوێندنەوەی تەواوی توێژینەوەكە گرتە لەم بەستەرە بكەن:
https://www.sciencedirect.com/science/article/abs/pii/S0367253022000184