ڕۆژی یەکشەممە (8-5-2022)، له‌سەنتەری زمان لە كۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت، گفتوگۆی توێژینەوەی ماسته‌ری خوێندكاری باڵا (ئیبراهیم محمد خدر) خوێندکاری ماستەر لەکۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت - زانکۆی ڕاپەڕین، به‌شی زمانی کوردی، به‌ناونیشانی : (بە بەرهەمی مۆڕفیمیی بەندی بنکە لە زمانی کوردی‌دا) ئەنجامدرا.
له‌كۆتایی گفتوگۆیه‌كه‌دا توێژینەوەی ماسته‌رەكە له‌لایه‌ن ئەندامانی لیژنه‌ی گفتوگۆوە وەرگیرا. ئەندامانی لیژنەی گفتوگۆ پێکهاتبوون لەبەڕێزان: (پ.د. شهاب طیب طاهر) زانکۆی راپەرین، سەرۆکی لیژنە. (پ.ی.د. سازان ظاهر سعید) زانکۆی سلێمانی، ئەندامی لیژنە. (پ.ی.د. دلبرین عبداللە علی) زانکۆی زاخۆ، ئەندامی لیژنە. (پ.ی.د. دلێر سادق کابنی ) زانکۆی سۆران، ئەندام و سەرپەرشتار.