بەبەشداری مامۆستایانی بەشی باخداری لەکۆلێژی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵیەکانی زانکۆی راپەڕین، وێرکشۆپێک بەناونیشانی "تەکنیکە هاوچەرخەکان لەبواری کشتوکاڵدا لەرۆژی (27ی نیسانی 2022)دا ئەنجامدرا
وێرکشۆپەکە لەدو پانێڵ پێكهاتبو، لەپانێڵی یەکەمدا کە لەلایەن (م. ئومێد حاجی احمد) بەڕێوەبرا، دوو سیمینار پێشكەشكران، سیمیناری یەکەم بەناونیشانی "کەمکردنەوەی پەینە کیمیاییەکان لەڕێی چاندنی مۆدێرنەوە - Reduction of Chemical Fertilizers Through Modern Farming"، لەلایەن (م. هاوژین محی الدین جلیل) پێشکەشکرا، کە تێیدا باس لەو ڕێگا مۆدێرنانەی چاندن کرا، کە دەکرێ لە ڕێگایانەوە پەینی کیمیایی کەمبکرێتەوە. سیمیناری دووەمیش لەلایەن (م. محمد عثمان احمد) بەناونیشانی "تەکنیکە سەردەمییەکانی بەرهەمهێنان و چاککردنی جۆری - Modern Production Techniques and Breeding Technologies"، پێشکەشکرا، کە تێیدا تەکنیکە جۆراوجۆرەکانی بەرهەمهێنان و چاککردنی جۆریی ڕوەکی شیکرانەوە.
لەپانێڵی دووەمدا، کە لەلایەن (م. ڕۆژگار عبداللە ڕەسوڵ) بەڕێوەبرا، سیمینارێک لەلایەن (د. انتصار رزاق ابراهیم) بە ناونیشانی "تەکنیکی چاندنی شانەی ڕوەکی - Plant Tissue Culture Technique" پێشکەشکرا، کە تێیدا چۆنیەتی چاندنی شانەی ڕوەکی و بەکارهێنانە جۆراوجۆرەکانی تەکنیکەکە لەبواری کشتوکاڵدا خرانەڕو.