ئەمڕۆ (11ی ئایاری 2022) كۆبونەوەی ئەنجومەنی زانكۆی راپەڕین بەڕێوەچو، لەكۆبونەوەكەدا بەئامادەبونی سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەن بەوردی گوێ لەنوێنەری مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆی راپەڕین گیرا کە بەهۆی پێنەدانی موچەکانیانەوە ناچاربون بایکۆتی دەوام و تاقیکرددنەوەکان بکەن.
دوای خستنەڕوی داواکاریەکان ئەنجومەن تەواوی داواکانیانی بەڕەوا زانی و بڕیاردرا چی لەتوانادابێت بکرێت بۆئەوەی گرفتی ئەم مانگە چارەسەر بکرێت و هەوڵیش بدرێت موچەی فەرمانبەران لەمانگەکانی داهاتودا توشی هەمان گرفت نەبێتەوە.
بڕیارە كۆبونەوەی ئەنجومەنی زانكۆی راپەڕین درێژەی پێبدرێت و سبەی پێنجشەممە بەردەوام دەبێت بۆ تاوتوێکردنی سەرجەم بژاردەکانی پەیوەست بەتاقیكردنەوەكانی كۆتایی ئەمساڵی خوێندن لەزانكۆی راپەڕین.