سێ مامۆستای زانکۆی ڕاپەڕین بەشداریان لە کۆنفراسێکی نێودەوڵەتیدا کرد کە رۆژانی ١١-١٢/ ٥/ ٢٠٢٢لە زانکۆی زاخۆ لە ژێر دروشمی فۆلکلۆرێ کوردی لە شاری زاخۆ ئەنجامدرا
لەكۆنفڕانسەكەدا هەریەك لە (پ.ی.د.سافیە محەمەد ئەحمەد و مامۆستا سۆران عبدرەحمان حەمەد) مامۆستا لە بەشی زمانی کوردی لە کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت بە توێژینەوەیەکی ھاوبەش بە ناونیشانی ئەرک و گرنگی لادانە زمانییەکان لە دەقی فۆلکلۆردا «داستان و پەندی پێشینان بەنموونە» بەشدارییان لەكۆنفڕانسەكەدا كرد، هەروەها
م.ی.ڕێباز محەمەد ئەمین مامۆستا لە بەشی کوردی لە کۆلیژی پەروەردەی قەڵادزێ بە توێژینەوەیەک بە ناونیشانی «ڕەنگدانەوەی ڕەھەندی ئایینی و کۆمەڵایەتی لە بەیتی فۆلکلۆری شێخ فەرخ و خاتوو ئەستیدا»
بەشداریکرد.