University of Raparin Logo

سەرۆكی زانكۆ، پێشوازی لەژمارەیەك خوێندكار كرد

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەمڕۆ دوو شەممە (16ی ئایاری 2022) لەسەرۆكایەتی زانكۆی راپەڕین، سەرۆكی زانكۆی راپەڕین (پ.ی.د. موفق خالد ابراهیم) پێشوازی لەلیژنەیەكی خوێندكارانی بەشەناوخۆییەكان كرد كە لیژنەی ئامادەكاری ئێوارە خوانەكانی مانگی پیرۆزی رەمەزان بون.

سەرۆكی زانكۆی راپەڕین، رێزو سوپاسی سەرۆكایەتی و زانكۆی راپەڕینی ئاڕاستەی خوێندكارانی ئامادەبو كردو هەوڵ و كۆشش و ماندوبونی خوێندكارەكانی لەلیژنەی ئامادەكاری خوانەكانی بەربانگی مانگی پیرۆزی رەمەزانی بەرزنرخاند، هەروەكچۆن لای خۆشیەوە خوێندكارانی هاندا بۆ كاری خۆبەخشی و هاوكاری خوێندكاران بەگشتی و خوێندكارانی بەشە ناوخۆییەكان و هاوكاری سەرجەم ئەو كەسانەی لەكۆمەڵگە پێویستیان بەهاوكارییە.
دواتریش خوێندكارانی ئامادەبو، رێزلێنانی خۆیان پێشكەشی سەرۆكی زانكۆی راپەڕین كردو سوپاسی سەرۆكایەتی و ئەنجومەنی زانكۆی راپەڕینیان كرد لەهاوكاریكردنیان و رێزلێنان لەهەوڵ و ماندوبونیان، و ئامادەكردنی ئێوارە خوانێك بۆ خوێندكارانی بەشە ناوخۆییەكانی زانكۆی راپەڕین لەمانگی پیرۆزی رەمەزاندا.