University of Raparin Logo

کۆبوونەوەی هاوبەشی سێنتەری زمان و کۆلێژی ئەرکان و ستافی هاوپەیمانان بە مەبەستی کردنەوەی کۆرسی زمانی ئینگلیزی بۆ ئەفسەرانی وەرگیراو لە خوێندنی باڵا

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەمڕۆ، ڕێکەوتی ٢٣ی ٥ی ٢٠٢٢، کۆبوونەوەی هاوبەشی کۆلێژی ئەرکان و ستافی سێنتەری زمانی زانکۆی ڕاپەڕین و هێزی هاوپەیمانان و کونسوڵییەی ئەمەریکا لە کۆلێژی ناوبراو ڕێکخرا.

ئەم کۆبوونەوەیە بە مەبەستی کردنەوەی کۆرسی پێویست پێش داخڵبوون بە کۆرسی ئەکادیمی خوێندنی ماستەر بۆ ئەفسەرانی وەرگیراو لە کۆلێژی ناوبراو ڕێکخرابوو. لە کۆبوونەوەکە جەخت لە گرنگی زمان و هەنگاوی هێزی هاوپەیمانان کرایەوە بۆ ئەفسەران و ئامانجیان پلانی ماوەدرێژە بۆ کۆلێژەکە. هەروەک ستافی سێنتەری زمان، کە پێکهاتبوون لە د. صلاح بابکر و م. سەردار عبدالله، جەختیان کردەوە لە پێشکەشکردنی هاوکاری و هەماهەنگی بە کۆلێژی ئەرکان و ئامادەباشیان لە ڕووی ئەکادیمی و لۆجستییەوە نیشاندا. لەم سۆنگەیەوە دەمانەوێت سوپاسی بەڕێز، عمید سالار و ستافەکەی بکەین لە بەگرنگی ڕووانینیان بۆ پڕۆسەکە و گرنگیدانیان بەلایەنی ئەکادیمی ئەفسەرانی داهاتووی وڵات.