University of Raparin Logo

وەزارەتى خوێندنى باڵا زەمالەی خوێندن لە وڵاتى هیندستان ڕادەگەیەنێت

چاپکردن ئیمەیڵ

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى زەمالەى خوێندنى ماستەرو دکتۆرا لە وڵاتى هیند لە چوارچێوەى پرۆگرامى ئەنجوومەنى هیندى بۆ پەیوەندییە کلتوورییەکان بۆ مامۆستا و فەرمانبەر و هاووڵاتیانى هەرێمى کوردستان لە بوارە جیاجیاکان بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠٢٢-٢٠٢٣) ڕادەگەیەنێت.
لەو چوارچێوەیەدا هەر کەسێک مەرجەکانی تێدا بەرجەستە بێت و ئارەزووی خوێندنی لە زانکۆکانی وڵاتی هیند هەیە، بە لەبەر چاوگرتنی ئەم تێبینیانەی خوارەوە، داواکاری لە ڕێگەی ئەم لینکانە پێشکەش بە سەرچاوەی زەمالەکە بکەن.

http://a2ascholarships.iccr.gov.in تێبینی: بۆ فەرمانبەران و مامۆستایانی سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، وەزارەتەکەمان تەنها پشتگیری خوێندنی هەردوو بەرنامەی (ماستەر، دکتۆرا) دەکات. ماستەر :
· پێشکەشکار دەبێت هاووڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.
· پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یا مامۆستا بێت لە دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان، ئەوا دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بە دەستهێنانی دوایین بڕوانامە.
· ئاستی توانستی زمانی داواکراو لە بەرنامەیەک بۆ بەرنامەیەک جیاوازە، پێش پێشکەشکردن تکایە تەواوی وردەکارییەکانی ئەم بەرنامەیە بخوێننەوە کە داواکاری بۆ پێشکەش دەکەى.
· داواکار دەبێت لەهەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشکەش بکات. (واتا بەکالۆریۆس و ماستەرەکەی لە هەمان بوار بێت).
· کاندیدی سەرکەوتوو ئەگەر دامەزراو بێت، ئەوا لەلایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت، ئەویش بە مووچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.
· کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وڵاتی هیند پشتگیری دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن. دکتۆرا :
· پێشکەشکار دەبێت هاووڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.
· پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یان مامۆستا بێت لە دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان، ئەوا دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بە دەستهێنانی دوایین بڕوانامە.
· ئاستی توانستی زمانی داواکراو لەبەرنامەیەک بۆ بەرنامەیەک جیاوازە، بەر لە پێشکەشکردن تکایە تەواوی وردەکارییەکانی ئەم بەرنامەیە بخوێننەوە کە داواکاری بۆ پێشکەش دەکەى.
· داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی دکتۆرا پێشکەش بکات. (واتا ماستەر و دکتۆراکەی لە هەمان بوار بێت).
· کاندیدی سەرکەوتوو ئەگەر دامەزراو بێت، ئەوا لەلایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت، واتا بە مووچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.
· کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وڵاتی هیند پشتگیری دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن. تێبینی:
- هەر فەرمانبەرێک یان مامۆستایەک مەرج و ڕێنماییەکانى تێدا بەرجەستە نەبێت، مۆڵەتی خوێندنی پێنادرێت.
- بۆ هەر پرسیارێک یان زانیاری زیاتر، سەرەتا سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن.

 

سەرچاوە:

https://gov.krd/mohe/activities/news-and-press-releases/2022/may/%D9%88%DB%95%D8%B2%D8%A7%D8%B1%DB%95%D8%AA%D9%89-%D8%AE%D9%88%DB%8E%D9%86%D8%AF%D9%86%D9%89-%D8%A8%D8%A7%DA%B5%D8%A7-%D8%B2%DB%95%D9%85%D8%A7%D9%84%DB%95%DB%8C-%D8%AE%D9%88%DB%8E%D9%86%D8%AF%D9%86-%D9%84%DB%95-%D9%88%DA%B5%D8%A7%D8%AA%D9%89-%D9%87%DB%8C%D9%86%D8%AF%D8%B3%D8%AA%D8%A7%D9%86-%DA%95%D8%A7%D8%AF%DB%95%DA%AF%DB%95%DB%8C%DB%95%D9%86%DB%8E%D8%AA/?fbclid=IwAR2P0aEDWdB5IaKEvoOkDwGqnLTGxzJ80xvIzKBmGP0U3SxYHLxbKeLEk38