University of Raparin Logo

مامۆستایەكی زانكۆی راپەڕین، بڕوانامەی دكتۆرای بەدەستهێنا

چاپکردن ئیمەیڵ

رۆژی (٢٨/٥/٢٠٢٢) گفتوگۆی تێزی دکتۆرای خوێنکاری دکتۆرا (م. بلند برزان امین) لەكۆلێژی پەرستاری زانكۆی راپەڕین بەرێوەچوو. تێزی دكتۆراكەی دەربارەی (شێوازی نەخۆشى پەيوەنديدار بەمەترسيەکانی پيشەيى لەنێو كرێكارانی کارگەکان لەشاری سلێمانى/هەرێمى كوردستانى عێراق). بو كە لەلایەن لیژنەی گفتوگۆوە پەسەندكراو بڕوانامەی دكتۆرای پێبەخشرا.

لێژنەی گفتوگۆی دکتۆراکە پێكهاتبو لە (پ.د. وجیە علی اسماعیل) زانکۆی سلێمانی، خانەنشین، سەرۆکی لیژنە و ( پ.ی.د. هیثم عیسی بحو البناء) زانکۆی هەولێری پزیشکی، ئەندام و (پ. ی.د. کریم فتاح عزیز) زانکۆی هەولێری پزیشکی، ئەندام و (پ.ی.د. هیوا ستار صالح) زانکۆی کەرکوك، ئەندام و (پ.ی.د. ابراهیم حسن مصطفی) زانکۆی هەولێری پزیشکی، ئەندام و (پ.د.سناء حسن عبدالصاحب) زانكۆی راپەڕین ئەندام و سەرپەرشتیار.