University of Raparin Logo

بەشی زمانی ئینگلیزی ۆرکشۆپێکی زانستی ڕێکخست

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٩-٥-٢٠٢٢، بەئامادەبوونی بەڕێز (پ.ی.د. ڕزگار حاجی ساڵح) ڕاگری کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت، بەشی زمانی ئینگلیزی لە کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت لە زانکۆی راپەڕین ، ۆرکشۆپێکی زانستی لەژێرناونیشانی ( چۆنیەتی بەشداربوون لە زیادکردنی زمانی کوردی/سۆرانی بۆ وەرگێڕی Google Translate ) ئەنجامدا.
سەرەتای چالاکییە زانستییەکە، بە ساتێک وەستان بۆ ڕێزلێنان له گیانی شەهیدانی گەلی کوردستان دەستیپێکرد، دواتر بەڕێز (د. جمال علی ) سەرۆکی بەشی ئینگلیزی وتەی ۆرکشۆپی پێشکەشکرد.
پاشان لەلایەن پێشکەشکاران لە چوار سیمیناردا چەندین تەوەر و باس دەربارەی تایبەتمەندی Google Translate و سودەکانی زیادکردنی زمانی کوردی سۆرانی خرانەڕوو .
هەروەک بە بەخشینی ڕێزلێنانی ڕاگرایەتی کۆلیژی پەروەردەی بنەڕەت کۆتایی بە چالاکییە زانستییەکە هات .