University of Raparin Logo

مامۆستایەکی زانکۆی راپەڕین چەند تویژینەوەیەکی لەچەند گۆڤارێكی ئیمپاکت فاکتەر بڵاوکردنەوە

چاپکردن ئیمەیڵ

مامۆستایەكی بەشی بیرکاری لەكۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت لە زانكۆی راپەڕین، دوو توێژینەوەی ئاستبەرزی لە گۆڤاری نێودەوڵەتی خاوەن ئیمپاكت فاكتەر بڵاوكردەوە.

)پ.ی.د. سەرباز همزە عبداللە) مامۆستا لە بەشی بیرکاری کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت لە زانکۆی ڕاپەڕین بەهاوبەشی چەند توێژەرێکی ناوخۆ و دەرەوە چەند توێژینەوەیەکی ئاست بەرزیان لە چەند گۆڤارێکی جیهانی بڵاوکردووە. لە توێژینەوەکاندا گرنگی دراوە بە رۆڵی ماتماتیک لە لێکۆڵینەوەی مۆدێلەکانی پەتای کۆرۆنا (COVID-19 Pandemics) و چەند مۆدێلێکی تری بایۆلۆجی (Cell Signaling Pathways).

لە توێژینەوەی یەکەمدا بە ناونیشانی
Optimal control problem arising from COVID-19 transmission model with rapid-test
لە گۆڤاری بەناوبانگی جیهانی (Results in Physics) بڵاوکراوەتەوە، گۆڤارەکە خاوەنی فاکتەری کاریگەری (4.476) وە لە چارەگی دووەمە (Q2). لەم توێژینەوەیەدا بەهاوکاری چەند توێژەرێکی دەرەوە مۆدێلێک پێشنارکراوە بۆ لێکۆڵینەوە لە پەتای کۆرۆنا، چەند رێگەیەکی ماتماتیکی بەکارهاتووە لە وانە Sensitivity Analysis و Optimal Control Analysis . هەر لە توێژینەوەکەدا داتا سێ وڵات بەکارهاتووە بۆ هەڵسەنگاندن و بەراوردکرنی ئەنجامەکانی مۆدێلەکە. لە کۆتایدا چەند پێشنیارێک خراوەتە روو بۆکەم کردنەوەی کاریگەریەکانی نەخۆشیەکە و کۆنترۆڵ کردنی لەماوەیەکی خێرادا.
.توێژینەوەی دووەم بە ناونیشانی Entropy production and lumping of species can effectively reduce complex cell signaling pathways, توێژینەوەکە لە گۆڤاری جیهانی (Physica Scripta) بڵاوکراوەتەوە کە خاوەنی فاکتەری کاریگەری (2.487) وە لەچارەگی دووەمە (Q2). توێژینەوەکە باس لە ماتماتیک مۆدێل دەکات بۆ چەند سیستەمێکی ئاڵۆزی خانەیی. لە توێژینەوەکە هەوڵداروە ئەو مۆدێلە ئاڵۆزانە سادەبکرێنەوە بەهۆی چەند رێگایەکی کاریگەر لەوانە: Entropy Production Analysis وە Lumping of Species. ئەو مۆدێلە ئاڵۆزەی کە لە توێژینەوەکە باسکراوە توندراوە سادەبکرێتەوە بەهۆێ ئەو ئەلگۆریزمەی کە لە توێژینەوەکەدا هاتووە. لە کۆتایدا بۆ ئەوەی دیاربکرێت کە ئەو ئەلگۆریزمە چەند سەرکەوتووە لە سادەکردنەوەی مۆدێلە ئاڵۆزەکان بەراوردکراوە لە نێوان مۆدێلی بنچینەیی و مۆدێلی سادەکراوە لە رێگەی ماتلابەوە. لە توێژینەوەی سێەمدا بەناونیشانی:
Identifying key critical model parameters in spreading of COVID-19 pandemic,
ئەم توێژینەوە لە گۆڤاری (AIMS Bioengineering) کە ئیندێکسکراوە لە
(ESCI - Web of Science) بڵاوکراوەتەوە. توێژینەوەکەدا باس لە پەتای کۆرۆنا دەکات بەشێوەی مۆدیلی ماتماتیکی، چەند رێگەیەکی ماتماتیکی بەکارهاتووە بۆ نیشاندان و پێشبینی کردن لە کۆنترۆڵکردنی ئەم نەخۆشیە، ئەو ئەنجامانەی کە لەمۆدێلی پێشنیارکراوبەدەست هاتوون بەراوردکراون بە داتای نەخۆشی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان. گرنگترین ئەنجامی بەدەستهاتووی ئەم توێژینەوەیە بریتیە لە دیاریکردنی چەند پارامیتەرێکی هەستیار کە کاریگەری زۆریان هەیە لە بلاوبوونەوەی پەتاکە. بەناوی ڕاگریەتی کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت پیرۆزباییەکی گەرم لە بەڕێز (پ.ی.د سەرباز همزە عبداللە) دەکەین، ئومێدی سەرکەوتنی هەمیشەیی و بەردەوامی بۆ دەخوازین و هیواخوازین تەمەنی زانستی هەردەم پڕ بەرەکەتی زانستی و خزمەت بێت بۆ زانکۆمان و وڵاتمان.

لینکی توێژینەوەکان:
http://www.aimspress.com/article/doi/10.3934/bioeng.2022012

https://doi.org/10.1088/1402-4896/ac6211

https://doi.org/10.1016/j.rinp.2022.105501