University of Raparin Logo

بەشی فەلسەفە، وێرکشۆپی هەنگاو بەرەو نوێبوونەوە و گۆڕانکاری ڕێکخست

چاپکردن ئیمەیڵ

بەشی فەلسەفە، وێرکشۆپی هەنگاو بەرەو نوێبوونەوە و گۆڕانکاری ڕێکخست

ڕۆژی دووشەممە ۳۰ی ئایاری ۲۰۲۲، بەشی فەلسەفە لە کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکانی زانکۆی ڕاپەڕین، وێرکشۆپێکی بەناونیشانی ( بەشی فەلسەفە، هەنگاو بەرەو نوێبوونەوە و گۆڕانکاری) ئەنجامدا.
وێرکشۆپەکە، بە وتاری سەرۆکایەتی بەش لەلایەن (پ.ی.د. مسلم حسن محمد) دەستیپێکرد .

وێرکشۆپەکە بەهەردوو شێوازی ڕووبەڕوو و ئۆنلاین پێشکەشکرا، لە پانێڵی یەکەمدا کە بەشێوەی ڕووبەڕوو بەڕێوەچوو، ستافی مامۆستایان و لیژنەی زانستی بەشی فەلسەفە لە زانکۆکانی ڕاپەڕین و سلێمانی و سەلاحەدین بەشدابوون، تیایدا حەوت سیمینار پێشکەشکران و چەندین پێشنیار و گفتۆگۆی زانستی ئاڵوگۆڕکران لەپێناو نوێبوونەوە و گۆڕانکاری لە پڕۆگرامی خوێندنی بەشەکانی فەلسەفە لە زانکۆکانی عێراق و هەرێمی کوردستان .
لەپانێڵی دووەمی وێرکشۆپەکەدا، کە تیایدا حەوت بەشێوەی ئۆنلاین پێشکەشکران، لەم پانێڵەدا مامۆستایانی زانکۆی بەشێک لە پارێزگاکانی دیکەی عێراق بەشداربوون و چەند تەوەرێکی پەیوەست بە گۆڕانکاری نوێ لەپڕۆگرامی خوێندنی بەشەکانی فەلسەفە لە زانکۆکانی عێراق و هەرێمی کوردستان گفتوگۆیان لەبارەوەکرا .
ئامانجی ڕێکخستنی وێرکشۆپەکە هەنگاونانە بەرەو نوێبونەوە و گۆڕانکاری له پڕۆگرامی خوێندنی بەشەکانی فەلسەفە لە زانکۆکانی عێراق و هەرێمی کوردستان .
هۆڵی خاک،سلێمانی
لە کۆتایی وێرکشۆپەکەدا لەلایەن لیژنەی تایبەتمەند پێشنیار و ڕاسپاردەکان گەڵاڵەکران و ئاراستەی وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان کران .