University of Raparin Logo

دوو مامۆستای زانکۆی ڕاپەڕین بەشداری کۆبوونەوەیەکی ڕاوێژکاری یاسایی دەکەن

چاپکردن ئیمەیڵ

ڕۆژی چوار شەممە ۱ی حوزەیرانی ۲۰۲۲، لەشاری هەولێر ڕێکخراوی هاریکاری یاسایی ژنان بەپاڵپشتی ڕێکخراوی (NED)ی ئەمریکی، كۆبوونەوەی راوێژكاری هەرێمی لەژێر ناونیشانی ( یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندووتیژی خێزانی و گرنگی بۆ زانكۆكانی هەرێمی كوردستان) ئەنجامدا.

لە كۆبوونەوەكەدا، مامۆستایانی كۆلێژی یاسای زانکۆکان و بەرێوەبەرانی سێنتەری جێندەرناسی لە زانكۆ حکومی و تایبەتەكانی هەرێمی كوردستان و بەشێك لە پەرلەمانتارانی كوردستان و عێراق و نوێنەری رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی بەشداربوون.
لەکۆبوونەوەکەدا، د. ڕۆژگار احمد محمود مامۆستا لە بەشی یاسای زانکۆی ڕاپەڕین، سەرنج و خوێندنەوەی خۆی لەبارەی ناوەرۆکی یاساکە خستەڕوو .
پاشان مامۆستا جوتیار اسماعیل جمال بەڕێوەبەری سێنتەری جێندەرناسی لە زانکۆی ڕاپەڕین بابەتێکی بەناونیشانی "یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی و گرنگی بۆ سەنتەرەکانی جێندەر لەزانکۆکان " پێشکەش کرد، تیایدا باسی لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندووتیژی خێزانی کرد و پێویستی یاساکەی لەڕووی گرنگی یاساکە بۆ لایەنی هۆشیاری و پەروەردەیی و لایەنی جێبەجێکردنی یاساکە و ڕەهەند و گرنگی یاساکەی بۆ سەنتەرەکانی جێندەر لە زانکۆکان هەرێمی کوردستان خستەوو .