مامۆستایەكی زانكۆی راپەڕین تازەترین توێژینەوەی زانستی خۆی لەگۆڤارێكی ئاستبەرزی نێودەوڵەتی بەهاوبەشی لەگەڵ ژمارەیەك توێژەری دیكە بڵاوكردەوە.
(م.ی پێشرەو خدر ابراهیم) مامۆستا لەکۆلێژی پەرستاری زانکۆی ڕاپەڕین، ئەندامی گروپێکی توێژەرانە بەهاوبەشی لەگەڵ چەند توێژەرێکی کوردو دوو توێژەری ئیماڕاتی توێژینەوەیەکیان لەگۆڤاری (Diabetes & Metabolic Syndrome: Clinical Research & Reviews) بڵاوكردەوە، كە لەسكۆپەس و چەندین دامەزراوەی زانستی بڵاوكردنەوەدا ئیندێكس كراوەو لەلایەن دامەزراوەی (Elsevier) چاپ و بڵاودەكرێتەوە.
پوختەی توێژینەوەکە پێداچونەوەو شیکردنەوەیە بۆ (62) توێژینەوەی تر لەسەر (218) هاووڵاتی کە ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووەو دواتر تووشی ئازاری سینگ بوون.
لەم توێژینەوەیەدا دەرکەوتووە دوای (2 بۆ 4) رۆژ لەوەرگرتنی دۆزی دووەمی ڤاکسینی کۆرۆناو بەتایبەت لەجۆری فایزەر ( Pfizer ) هەندێک لەو کەسانە توشی ئازاری سنگ بون و هەروەها بەشێوەی کاتی کێشە لەماسولکەی دڵ و سکۆڵەی چەپی دڵیان دروستبوە زۆربەیان گەنج بون و لەنزیكی تەمەنی (27) ساڵیدابون. هەروەها توێژینەوەكە دەریخستوە كە سەرجەم توشبوان دوای وەرگرتنی چارەسەرو مانەوەیان لەنەخۆشخانە لەماوەی (5) رۆژدا بەتەواوی چاکبونەتەوە.
توێژینەوەکە ڕێنمایی هاووڵاتیان دەکات پێویستە سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکەن بەمەبەستی پشکنین ئەگەر توشی ئازاری سینگ بون لەدوای وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا.
كلیك لەم لینکە بكەن بۆ خوێندنەوەی توێژینەوەکە:
https://www.sciencedirect.com/science/article/pii/S1871402122001278