University of Raparin Logo

مامۆستایەكی زانكۆی راپەڕین، بەشداری كۆنفڕانسێكی زانستی كرد

چاپکردن ئیمەیڵ

رۆژانی (1و2ی حوزەیرانی 2022) مامۆستایەكی بەشی مێژوو لەكۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەكانی زانكۆی راپەڕین بەتوێژینەوەیەكی زانستی بەشداری لەكۆنفڕانسێكی زانستی كرد.

(پ.د.عماد عبدالقادر محمد سعيد) مامۆستا لەبەشی مێژووی زانكۆی راپەڕین بەهاوبەشی لەگەڵ (پ.ي.د. رێبەر جعفر ) مامۆستا لەبەشی مێژوی زانكۆی دهۆك بەتوێژینەوەیەكی زانستی بەناونيشانى (ميژووى كتيبخانەكان لەوڵاتى دوو روبار، كتێبخانەى شمشاره وەك نمونه). بەشداربو لەدوەمین كۆنفڕانسی زانستی هاوبەشی بەشی مێژوو لەزانكۆی واسط و بەشى ميژوى زانكۆى دهۆك كە لەكۆنفڕانسەكەدا ژمارەیەكی زۆر توێژەر بەتوێژینەوەی زانستی بەشداریان كردبو.