University of Raparin Logo

وەفدێكی زانكۆی راپەڕین بەشداریان لەهەفتەی بەنێودەوڵەتیكردن لەپۆڵەندا كرد

چاپکردن ئیمەیڵ

چوار ستافی ئەکادیمی زانکۆی ڕاپەڕین بەشداریان کرد لە "هەفتەی بە نێودەوڵەتیکردن " لە چوارچێوەی پڕۆگرامی ئیراسمەس پڵەس کە لە زانکۆی پۆڤیشلانسکی وڵاتی پۆڵەندا بەڕێوەچوو، بە بەشداری ٣٠ زانکۆ لە وڵاتانی جیاوازەوە.

پڕۆگرامەکە لە ٥ ڕۆژ پێکهاتبو کە لە هەر سێ کەمپی زانکۆی پۆڤیسلانسکیدا ئەنجامدران لەشارەکانی کڤێدزن، گدانسک و تۆرون. چالاکییەکان پێکهاتبون لەدوو کۆنفڕانس و وێرکشۆپێک و چەند چالاکییەکی پەیوەست بەئاڵوگۆری کەلتوری نێوان زانکۆکان.
لەدووەم ڕۆژی پڕۆگرامەکەدا کە لەکەمپی کڤێدزندا بەرێوەچو، چەند پڕۆپۆزەڵێک پێشکەشکران لەلایەن زانکۆی پۆڤیشلانسکییەوە بۆ زانكۆ بەشداربوەکان بۆ دروستکردنی کاری هاوبەش لەگەڵ یەکتری لەپڕۆگرامەکانی داهاتودا.
لەڕۆژی سێیەمی پڕۆگرامەکەدا چوارەمین کۆنفڕانسی خوێندنی باڵا لەکەمپی گدانسک ڕێکخرا بەبەشداری ٣٠ زانکۆی جیهان، کە تێیدا زانکۆی ڕاپەڕین بەسیمینارێک ناسێنرا بەبەشداربوان.
لەدرێژەی پڕۆگرامەکەدا لەکەمپی تۆرون وێرکشۆپێک ڕێکخرا تایبەت بە(دروستکردن و هاندانی تیم، رێکخستنی کات و چارەسەرکردنی کێشە).
بەشێکی تری پڕۆگرامەکە بریتی بو لەکۆنفڕانسی زانستی نێودەوڵەتی بەهاوبەشی لەگەڵ کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی خوێندکاران کە تێیدا سەرجەم زانکۆکان بەبابەتەکانیان بەشداریان تێدا کرد.
لەکۆتایی پڕۆگرامەکەدا بڕوانامە بەخشرا بەستافی زانکۆی ڕاپەرین و لە هەمانکاتدا ڕێزلێنان بەخشرا بەزانکۆی ڕاپەڕین لەپای بەشداریکردنی لەپڕۆگرامەکەدا.