University of Raparin Logo

بەشی باخچەی ساوایان وێركشۆپێكی زانستی رێكخست

چاپکردن ئیمەیڵ

رۆژی پێنجشەممە (9ی حوزەیرانی 2022) بەشی باخچەی ساوایان لەكۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی زانكۆی راپەڕین وێركشۆپێكی بەناونیشانی (گۆڕینی سیستەمی خوێندن لەبەشی باخچەی ساوایان) رێكخست.

لەسەرەتای وێركشۆپەكەدا وتەی راگرایەتی كۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت و سەرۆكایەتی بەشی باخچەی ساوایان پێشكەشكران و دواتریش وێركشۆپەكە لەلایەن (د. هەژار قادر) بەڕێوەبرا.
سیمیناری یەكەمی وێركشۆپەكە بەناونیشانی (بەربەستەكانی سیستەمی كۆرسات و سیستەمی ساڵانە) لەلایەن (پ.ی.د. سلوا احمد امین) سەرۆكی بەشی باخچەی منداڵان لەزانكۆی سەلاحەدین، پێشكەشكرا. هەروەها سیمیناری دوەم لەلایەن (پ.ی.د. كریم احمد عزیز) سەرۆكی بەشی باخچەی منداڵان لەزانكۆی گەرمیان بەناونیشانی (كێشەو گرفتەكانی سیستەمی بۆڵۆنا) پێشكەشكرا، و سیمیناری سێیەمیش بەناونیشانی (گرنگی و چۆنێتی دانانی خوێندكار وەك چەقی فێربون لەپێواژی بۆڵۆنا) پێشكەشكرا، وێركشۆپەكە بەپرسیارو وەڵامی ئامادەبوان كۆتایی بەكارەكانی هێنرا.