University of Raparin Logo

چەند مامۆستایەكی زانكۆی راپەڕین پەرتوكێكیان بڵاوكردەوە

چاپکردن ئیمەیڵ

چەند مامۆستایەكی زانكۆی راپەڕین لەبەشی جوگرافیای كۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەكان كتێبێكیان بەناونیشانی (جوگرافیای پەرەپێدان) چاپ و بڵاوكردەوە.

لەم پەرتوكەدا هەوڵدراوە باسی چەمكی پەرەپێدان و جۆرەكانی پەرەپێدان و تایبەتمەندی و خەسڵەتەكانی بكرێت، لەگەڵ جەختكردنەوە لەسەر هاوسەنگی نێوان ژینگە و رەهەندو جۆرەكانی، و پاراستن و بەدەستهێنانی پەرەپێدان لەبواری دەرامەتی سروشتی و مرۆیی، بەبێ‌ ئەوەی ببێتە هۆی بەهەدەردان، و گونجاو بێت لەگەڵ ستراتیژیەتی ئێستاو داهاتو.
پەرتوكەكە لەلایەن پ.ی.د. فاطمة قادر مصطفى و پ.ی.د. بیستون احمد حسین و پ.ی.د. ساكار محمد حسن، كاری نوسین و ئامادەكردنی بۆ كراوە.