ئەمڕۆ دووشەممە (١٣ / ٦ / ٢٠٢٢)، لەسەرۆكایەتی زانكۆی راپەڕین بەئامادەبونی بەڕێز ( د. دارا تۆفیق كاكەئەمین) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران و (م.ی. شایان عبداللە) بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی وەرزش و ڕۆشنبیری زانکۆی ڕاپەڕین، ڕێز و سوپاسی سەرۆكایەتی زانكۆی راپەڕین بەگروپی میوزیكی زانكۆی راپەڕین بەخشرا، لەپای بەشداریکردنیان لەڤیستیڤاڵی ڕۆژی (٥)ی ئازار کە لەزانکۆی ڕاپەڕین ئەنجامدرا.
گروپی میوزیکی زانکۆی ڕاپەڕین، لەژمارەیەك خوێندکاری زانکۆی ڕاپەڕین پێکهاتوەو لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی وەرزش و ڕۆشنبیری زانکۆی ڕاپەڕین-ەوە دامەزراوەو مامۆستا (كوردۆ سەردار)ی میوزیسیان سەرپەرشتیان دەكات.