سەنتەری گەشەپێدان بۆ کار لەزانکۆی ڕاپەڕین، بانگهێشتی خوێندکارانی قۆناغەكانی (٣ و ٤)ی سەرجەم کۆلێژو بەشەکان لەهەردو کەمپەسی رانیەو قەڵادزێ-ی زانکۆمان دەکاتەوە بۆ بەشداریکردن لەئینتێرنشیپ پرۆگرامی ــ ٢٠٢٢، كە لەئێستاوە ناونوسین دەستپێدەکات.
پڕۆگرامی ڕاهێنانی تواناکان پڕۆگرامێکی ساڵانەیە، تایبەت بەمەشق و راهێنانی خوێندکاران لـەکەرتی تایبەت و شێوازێکی فێربونی بەئەزمونە کە دەبێتە هۆی گەشەپێدانی شارەزایی و تیۆری بەدەستهاتو لەهۆڵەکانی خوێندن بەشێوەی پراکتیکی و گەشەپێدانی تواناکان لەژینگەیەکی پڕۆفێشناڵ. بەڕێوەبردن و سەرپەرشتیکردنی خولهکان لەڕێگەی سەنتەری گەشەپێدان بۆ کاری زانکۆکان و وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و ڕێكخراوی IREX ی ئەمريكی بەهاوکاری دامەزراوەکانی کەرتی تایبەت دەبێت.
ڕاهێنانی تواناکان هەلی ئەوە بەفێرخوازان دەبەخشێت کە بتوانن شارەزایی کردەیی گرنگ بەدەستبێهێن و پەیوەندیان هەبێت لەگەڵ بوارە پسپۆڕییەکان کە خۆیان هەڵیان دەبژێرن وەك بواری کارکردن. هەروەها بواری ئەوەش دەدات بەخاوەنکارەکان کە بتوانن ڕێبەری و هەڵسەنگاندنی تواناکان ئەنجامبدەن. ئاستی بەرزی ڕاهێنانی تواناکان ئەوەیە کەوا لەفێرخواز دەکات زیاتر لەسەر بواری خوێندنیان فێرببن لەڕێی ئەزمون و بەشداریکردنی ڕاستەوخۆ لەبواری کارکردندا، بەشێوەی پراكتیكی تا فێرخواز ئەو زانیاریانەی لەساڵانی خوێندنی بەشیوازی تێۆری فێری بوە، پراكتیزەی بكات، هەروەها یارمەتی فێرخواز دەدات لەدامەزراندنی پەیوەندی لەگەڵ خاوەن کارەکان بۆ داهاتو.
ساڵانه بهپڕۆسەیەکی وردو سیستماتیک چهندین خوێندکار بۆ ئهو پڕۆگرامە ئامادەدەکرێن و وهردهگیرێن، خوێندکار لەبواری پسپۆڕی خۆی (١٠٠) کاتژمێر یان زیاتر وەکو خۆبەخش لەپشوی هاوین مانگی ( ٧ - ٨ ) خولێکی پراکتیکی لهدامهزراوهیهکی کهرتی تایبهتدا دەبینێت. و کاتێک فێرخواز لهپڕۆسهی ههڵسهنگاندنهکان دهردهچێت و بهسهرکهوتویی خولهکه تهواو دهکات، بڕوانامهیهکی پێدەبەخشرێت، ئەمەش هاوکاری خوێندکار دەبێت بەئەزمون و شارەزاییەکی زیاترەوە لەبازاڕی کاردا ئاسانتر بتوانن کاریان بەدهستبکهوێت دوای تەواوكردنی خوێندن. خۆشبەختانە بۆ ئەمساڵ سەنتەری گەشەپێدان بۆ کار لەزانکۆی ڕاپەڕین دەرفەتی بەشداریکردن لەپڕۆگرامی ڕاهێنانی تواناکان بۆ چەندین خوێندکاری زانکۆمان ڕەخساندوە. خوێندکار لەڕێگەی چاوپێکەوتنەوە وەردەگیرێت بۆ ئینتێرنشیپ پڕۆگرام، ئەوانەی لێهاتوییان زیاترو سیڤیەکەیان باشترە هەلی بەشداریکردنیان زیاترە بۆ ئەم مەبەستە هەندێک ستاندارد دیاریکراوە لەلایەن سەنتەری گەشەپێدان بۆ کارو وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و ڕێکخراوی IREX.
تێبینی:
١. ئەم دەرفەتە بۆ یەکجارە، ئەوانەی پێشتر وەرگیراون دەرفەتی بەشداربونیان نابێت.
٢. خوێندكار دەبێت بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢١-٢٠٢٢) ق٣، ق٤ بێت، خوێندكاری قۆناغەكانی تر وەرناگیرێن.
٣. بۆیە ئەوانەی دەیانەوێت بەشداربن پێویستە سیڤی خۆیان لەڕێگای گۆگڵ درایڤەوە هاوپێچی فۆڕمەکە بکەن.
٤. خوێندکارانی بەشدار دەبێت پابەندی و ئامادەیی تەواویان هەبێت بۆ جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی شوێنی کارکردن.
٥. پێشکەشکار ئارەزوی کاری خۆبەخشی هەبێت بۆ ماوەیەکی دڕێژ کە کەمترنەبێت لە ١٠٠ کاتژمێر.
کارامەیی پێویست بۆ وەرگرتن:
لێهاتوویی زمان.
توانای قسەکردن و ئاخاوتنی باش
کارامەییەکانی بەڕێوەبردنی کات
کارامەییەکانی فێرکردن
وەرگرتنی بەرپرسیاریەتی.
ئامادەباشی بۆ بەرەنگارییەکان
کارامەیی بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە
کارامەیی و شارەزایی ئایتی
بۆ پێشکەشکردن کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکە⏬
https://forms.gle/E3b9WeXnkajXUA2w8
دەتوانن پەیوەندیمان پێوەبکەن بۆ هەر پرسیارێک و سەرنج و تێبینیەک
-------------------------------
ناونیشان : عێراق – کوردستان/ ڕانیە - شەقامی گشتی
زانکۆی ڕاپەڕین - بینای سەرۆکایەتی زانکۆ - نهۆمی سێیەم
ئیمەیڵ: ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. - ژ.ت : 07501229484