فەرمانبەرێکی زانکۆی ڕاپەڕین بەشداری کرد لە "هەفتەی بە نێودەوڵەتیکردن " لە زانکۆی مەساریک لە وڵاتی چیک کە لە چوارچێوەی پڕۆگرامی ئیراسمەس پڵەس بەڕێوەچوو، بە بەشداری ٢٥ زانکۆ لە وڵاتانی جیاوازەوە.
پڕۆگرامەکە لە ٥ ڕۆژ پێکهاتبو. چالاکییەکان پێکهاتبون لە سیمینار و چەند وێرکشۆپێک وچالاکییەکی پەیوەست بەئاڵوگۆری کەلتوری نێوان زانکۆکان.
لەیەکەم ڕۆژیدا پڕۆگرامەکە بە ناساندنی زانکۆی مەساریک دەستی پێکرد. لە دووەم رۆژدا، سیمیناری بەرێوەبردنی پڕۆژە و نوسینی پرۆپۆزەڵ لەلایەن بەڕێوەبەری پەیوەندیەکانی زانکۆوە پێشکەشکران.
لەڕۆژی سێیەمی پڕۆگرامەکەدا سیمیناری تایبەت بە خوێندکارانی خاوەن پێداویستی تایبەت لەلایەن سەنتەری زمانی زانکۆی مەساریکەوە پێشکەشکرا؛ هەمان ڕۆژ بەشداربوان بەشداریانکرد لە گەشتێک بەناوشاری بڕنۆدا بەمەبەستی ناساندنی مێژوو و کلتوری شارەکە. لە ڕۆژی چوارەمدا هەردوو سیمیناری بەدیجیتاڵکردنی زانکۆ و بەبازاڕکردن لەلایەن بەرپریسی بەشی بەبازاڕکردنی زانکۆی مەساریکەوە پێشکەشکران. پڕۆگرامەکە بەچەند وۆرکشۆپێک دەربارەی ئاڵوگۆڕی خوێندکاران و کاریگەریەکانی کۆرۆنا لەسەر ئالوگۆری خوێندکاران کۆتایهات و بڕوانامە بەخشرایە بەشداربوانی پڕۆگرامەکە.