University of Raparin Logo

بەشی سامانی ئاژەڵی وێرکشۆپێکی رێكخست

چاپکردن ئیمەیڵ

لەپێناو ئاشنابونی توێژی ئەکادیمی و ئاژەڵدارانی دەڤەری پشدەرو بیتوێن بەپەروەردەکرنی بزنی مەرەزو هاوشێوەکانی و بەرهەمە ئابورییەکانیان ڕۆژی پێنجشەممە ( 16ی حوزەیرانی 2022) بەشی سامانی ئاژەڵی لەکۆلێژی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵیەکانی زانکۆی راپەڕین وێرکشۆپێکی لەژێر ناونیشانی "هێزی پیشەسازی بزنی مەرەزو ئەنگۆرا و کەشمیر – Industrial Potential of Maraz, Angora, and Cashmere Goats" ئەنجامدا.

وێرکشۆپەکە لەدوو پانێڵ پێکهاتبوو، پانێڵی یەکەم لەلایەن (م.ی. داستان محمد قادر) مامۆستا لەبەشی سامانی ئاژەڵی بەڕێوەبرا، ە دوو سیمینارو پێشنیازی پرۆژەیەك خرانەڕوو. سەرەتا، (پ.د. قاسم عمر عزیز) پسپۆڕی بواری تەکنەلۆجیای خوری لەبەشی سامانی ئاژەڵی لەزانکۆی سەڵاحەددین، سیمیناری یەکەمێكی لەژێر ناونیشانی (داهاتووی بزنی مەرەز – Future Potential of Maraz Goat ) پێشکەشکرد و دواتریش پرەپۆزەڵێکی لەسەر بنیادنان و تێچوی پڕۆژەیەکی هەمەلایەنەی بزنی مەرەزی لەدەڤەری پشدەر شیکردەوە.
دواتر سیمیناری دوەم لەلایەن (م.ی. ئارام عمر حمد) خوێندکاری دکتۆرا، لەژێر ناونیشانی (بزنی ئەنگۆراو بەرهەمهێنانی مۆهەیر – Angora Goat and Mohair Production) پێشکەشکرا. کە تیایدا زانیاری لەسەر ڕەچەڵەكی بزنەکەو بەکارهێنانی بۆ مەبەستی گۆشت و شیرو موەکەی خرایەڕو.
پانێڵی دووەمی وێرکشۆپەکەش لەلایەن (م.ی. ڕێبوار محمد احمد) مامۆستا لەبەشی سامانی ئاژەڵی بەڕێوەبرا. کەتیایدا سیمینارێک لەژێر ناونیشانی (بەرهەمهێنانی کەشمیر (بنۆك) و مەرەز – Cashmere and Maraz Production)، لەلایەن (د. قاسم عمر عزیز) پێشکەشکراو تیایدا ڕۆشنایی خستە سەر بونی دوو جۆر موو (مەرەز و بنۆك) لەبزنی مەرەزدا، و بەکارهێنانە ئابوریەکانی هەریەکێکیانی بەوردی شیکردەوە.