University of Raparin Logo

بەشی کۆمپیوتەر وێرکشۆپێکی زانستی رێکخست

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەمڕۆ دووشەممە ۲۰ی حوزەیرانی ٢٠٢٢، بەشی کۆمپیتوتەر لە کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت، وێرکشۆپێکی زانستی بە ناونیشان ( Different Models in Algorithm Design and Image Processing ) ڕێکخست.

وێرکشۆپەکە بە ئامادەبوونی د. رزگار حاجی سالح راگری کۆلێژو مامۆستایانی وانەبێژ و لیژنەی زانستی بەشی کۆمپیوتەر بەڕێوەچوو.
لە وێرکشۆپەکەدا دوو پانێڵ بەڕێوەچوون، پانێڵی یەکەم لەلایەن م.ی. جعفر سلێمان سەرپەرشتیکرا، سیمیناری یەکەم لەلایەن د.ئارام محمد ڕسوڵ بەناونیشانی (How to Determine Upper and Lower Bounds? ) پێشکەشکرا، پاشان م.ی.هیوا احمد عزیز سیمیناری دوەمی بەناونیشانی (Knapsack Problem in Dynamic and Greedy Method) پێشکەشکرد.
دواتر پانێڵی دوەم لەلایەن مامۆستا سامان محمد بەڕێوەبرا، سیمیناری یەكەمی پانێڵەکە لەلایەن د. سامر قیس بە ناونیشانی
(BCS-AE: Integrated Image Compression-Encrypion Model based on AE and Block-CS) پێشکەشکرا، پاشان سیمیناری دوەم لەلایەن م.جیهاد ئەنوەر بەناونیشانی (Corrupted Face Identification Based on One-Shot Learning) پێشكەشكرا.
وێركشۆپەكە بەگفتوگۆی بەشداربوان كۆتایی بەكارەكانی هێنا.