ئەمڕۆ سێشەممە ۲۱ی حوزەیرانی ٢٠٢٢، بەشی زمانی کوردی لە کۆلێژی پەروەردە سیمپۆزیۆمێکی لەژێرناونیشانی (عەزیز گەردی ئەستێرەی درەوشاوەی زمان و ئەدەبی کوردی) ڕێکخست.
لە سیمپۆزیۆمەکەدا سێ سیمینار لەچوارچێوەی پانێڵێکدا پێشکەشکران، پانێڵەکه لەلایەن دکتۆر همزە حسین حمە سەرۆکی بەشی زمانی کوردی سەرپەرشتیکرا.
سیمیناری یەکەم لەلایەن پ.ی.م. مستەفا سیدمینە دەربارەی (هەندێک بیرەوەری دەگەڵ عەزیز گەردی) پێشکەشکرا.
لە سیمیناری دووەمدا، م.ی. ڕێباز محمد امین تەوەرێکی بەناونیشانی (ناساندنێکی کورتی ژیان و بەرهەمەکانی عەزیز گەردی بەگشتی) پێشکەشکرد.
دانیشتنی سێیەمی پانێڵەکە، بەناونیشانی (پوختەیەک دەربارەی شێوازی داڕشتنی زمانی نوسینەکانی عەزیز گەردی) لەلایەن م.ی. ڕابەر کاکەڕەش سیدمینە پێشکەشکرا.
سیمپۆزیۆمەکە بە پرسیارو سەرنجی ئامادەبووان لەسەر تەوەری دانیشتنەکان کۆتایی هات .