ئەمڕۆ یەکشەممە ۲٦ی حوزەیرانی ۲۰۲۲، بەشی مێژوو لە کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکانی زانکۆی راپەرین بە ئامادەبوونی ژمارەیەک مامۆستای زانکۆ و توێژەری بواری مێژوو، سیمپۆزیۆمێکی لەژێرناونیشانی( ڕانیە لە مێژووی هاوچەرخ) ئەنجامدا.
لە دوو پانێڵی سیمپۆزیۆمەکەدا، چوار سیمینار پێشکەشکران، پانێڵی یەکەم لەلایەن پ.ی.د. محمدامین علی عبداللە سەرپەرشتیکرا، لە سیمیناری یەکەمدا م.ی. هانا علی قادر تەوەرێکی دەربارەی (بارودۆخی کارگێڕی ڕانیە لە نیوەی دووەمی سەدەی نۆزدە تا کۆتایی سەدەی بیست)پێشکەشکرد.
دواتر د. قادر محمد محمد سیمیناری دووەمی بەناونیشانی (ڕانیە لە دیدی گەڕیدە بەڕیتانیەکان لەسەدەی بیستدا) پێشکەشکرد.
هەروەک پانێڵی دووەم لەلایەن د. رسول ابراهیم رسول سەرپەرشتیکرا، سیمیناری یەکەمی پانێڵەکە لەلایەن پ.ی.د. ئاراس عبدالرحمن مصطفی بەناونیشانی (بارودۆخی ئابوری و کۆمەڵایەتی و سیاسی ڕانیە لەساڵانی "1975-1988") پێشکەشکرا، تەوەری دووەم و کۆتایی پانێڵەکە لەلایەن پ.ی.د. هەرێم حسن احمد بەناونیشانی (ڕانیە لە جەنگی یەکەمی جیهانیدا 1914-1918) پێشکەشکرا .
سیمپۆزیۆمەکە بە پرسیارو سەرنجی ئامادەبووان لەسەر تەوەری دانیشتنەکان کۆتایی هات .