University of Raparin Logo

بەشی باخداری وێرکشۆپێکی زانستی رێکخست

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەمڕۆ دووشەممە ۲۷ی حوزەیرانی ۲۰۲۲ ، بەشی باخداری لە کۆلێژی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵیەکان، وێرکشۆپێکی زانستی بە ناونیشانی (هۆشیاری بەکاربەر سەبارەت بە دەرئەنجامەکانی ماددە کیمیاییە بەکارهێنراوەکان لە بەرهەمە کشتوکاڵییەکاندا) ڕێکخست.

وێرکشۆپەکە بە ئامادەبوونی ڕاگر و بەشێک لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی کۆلێژەکە بەڕێوەچوو.

لە وێرکشۆپەکەدا، دوو پانێڵ بەڕێوەچوون، پانێڵی یەکەم لەلایەن( م.ی. محمد احمد عثمان ) سەرپەرشتیکرا، سیمیناری یەکەمی دانیشتنەکە لەلایەن (م. بێریڤا عبدالخالق غریب ) بەناونیشانی (سایکۆسیل و کاریگەری لەسەر بەرهەمی ڕووەک- cycocel and itś effect on plant production ) پێشکەشکرا، دواتر (م.ی. احمد ساجد حمید ) سیمیناری دوەمی بەناونیشانی ( پڕۆبایۆتیک- the types,uses and resources probiotics) پێشکەشکرد.

دواتر پانێڵی دوەم لەلایەن (م.ی. صاڵح عبداللە مصطفی) بەڕێوەبرا، کە تیایدا سیمینارێک لەلایەن (م.ی. ڕۆژگار عبداللە رسوڵ) بە ناونیشانی( ڕێگە کشتوکاڵییەکان لە دەست بەسەرداگرتنی گژوگیا زیان بەخشەکان- Cultural methods of weed control) پێشكەشكرا.
وێركشۆپەكە بەگفتوگۆی ئامادەبووان كۆتایی بەكارەكانی هێنا.