ئەمڕۆ سێ شەممە (5ی تەمموزی 2022) لەسەرۆكایەتی زانكۆی راپەڕین، لەلایەن بەڕێز (پ.ی.د. موفق خالد ابراهیم) سەرۆكی زانكۆی راپەڕین، لەرێورەسمێكدا بەئامادەبونی ئەندامانی ئەنجومەنی زانكۆ بڕوانامەی رێزلێنانی زانكۆی راپەڕین بەخشرا بەبەڕێز ( د. هیوا مینە مەحمود) راگری پێشوی كۆلێژی پەروەردە لەزانكۆی راپەڕین.
د. هیوا مینە مەحمود، لەماوەی ساڵانی رابردوودا وەكو راگری كۆلێژی پەروەردە لەكەمپەسی قەڵادزێی زانكۆی راپەڕین و هەمیش وەكو مامۆستا لەماوەی ساڵانی رابردوودا خزمەتێكی زۆرو بەرچاوی بەزانكۆی راپەڕین كردوە، هەربۆیە ئەمڕۆ لەپای خزمەت و هەوڵ و ماندوبونەكانی لەدوای خانەنشین بونی، بڕوانامەی رێزلێنانی سەرۆكایەتی زانكۆی راپەڕینی پێبەخشرا.