University of Raparin Logo

مامۆستایەكی زانكۆی راپەڕین بەشداری لەنوسینی كتێبێكدا دەكات

چاپکردن ئیمەیڵ

مامۆستایەكی زانكۆی راپەڕین، بەنوسینی دوو بەش، بەشداری لەنوسینی كتێبێكدا كردوە كە لەلایەن دامەزراوەیەكی چاپ و بڵاوكردنەوەی نێودەوڵەتیەوە بڵاوكراوەتەوە.

)پ.ی.د. احمد فرحان شلال(سەرۆکی بەشی بایۆلۆجی و زانستی تاقیگە پزیشکی بەشداریکردوە لە نووسینی دوو بەش لەکتێبی (Advances in Nanotechnology-based Drug Delivery Systems) لەدامەزراوەی چاپ و بڵاوکردنەوەی سەربە Elsiever کە بە یەکێک لە گەورەترین دامەزراوەی بڵاوکردنەوە دادەنرێت لەسەر ئاستی جیھان.
ئەم کتێبە ئەوە نیشاندەدات کە تا چەند پێشکەوتنی زانستی لەبواری دروستکردنی نانۆماددە بەقەبارەو شێوەی کۆنترۆڵکراو بوەتە هۆی پەرەسەندنی ئەندازیاری شانەو کەمکردنەوەی ژەهراویبونی نانۆ-دەرمانەکان، و تایبەتمەندییە ناوازەکانیان و گەیاندنیان گرنگن لە زاڵبون بەسەر بەربەستەکانی بەردەم کارایی گۆڕینی شانە و ئەندامەکان. ئەمە جگە لەڕۆڵی لەبوارەکانی بایۆلۆجی و کشتوکاڵی و کیمیایی و پزیشکیدا.
هەر لەماوەی رابردودا نوسەر توێژینەوەیەكی تازەی بەناونیشانی (Detection of Sperm DNA Integrity and Some Immunological Aspects in Infertile Males), لەگۆڤاری (Aro) بڵاوكردەوە كە لەكلاریڤەیت ئیندێكس كراوە، كە توێژینەوەكە دەبارەی دیاریکردنی سەلامەتی DNA ی سپێرم و هەندێک لایەنی بەرگری لە ڕەگەزی نێر لەخۆدەگرێت ئەوانەی توشبون بەنەزۆکی یان حاڵەتی نەزۆکیان هەیە.

چاپتەری 8ی كتێبەكە لەم لینگە دابگرن
https://www.sciencedirect.com/science/article/pii/B9780323884501000120

چاپتەری 14ی كتێبەكە لەم لینكەوە دابگرن
https://www.sciencedirect.com/science/article/pii/B9780323884501000090

توێژینەوەكە لەم لینكەوە دابگرن
https://aro.koyauniversity.org/index.php/aro/article/view/924