University of Raparin Logo

بەڕێوەبەری سەنتەری گەشەپێدان بۆ كارو فەرمانبەرێكی زانكۆی راپەڕین بەشداری پڕۆژەی (Youth Excel)یان كرد

چاپکردن ئیمەیڵ

‎رۆژی (٢١-٧-٢٠٢٢) رێوڕەسمی کۆتایی پڕۆژەی (Youth Excel) لەشاری سلێمانی بەڕێوەچو، کە تێیدا 14 گروپی ICON بەشداریان کرد بەپێشکەشکردنی توێژینەوەکانیان سەبارەت بەکێشەکانی گەنجان لەقەزاکانی کۆیەو قەڵادزێ. و لەمیانی پڕۆژەكەشدا فەرمانبەرێكی زانكۆی راپەڕین بەتوێژینەوەیەك بەشداری كرد.

بەڕێز (كامۆ خدر) فەرمانبەر لەزانكۆی راپەرین و خوێندكاری ماستەر بەتوێژینەوەیەك لەژێرناونیشانی رەخساندنی ھەلی کار بۆ گەنجان لەرێگای پەرەپێدانی کەرتی کشتوکاڵ لەقەڵادزێ بو، بەشداری پڕۆژەكەی كرد.
هاوكات بە‌رێز (م.رێبین حمە‌ اسماعیل) وە‌ك بە‌رێوە‌بە‌ری سە‌نتە‌ری گە‌شە‌پێدان بۆ كار لەزانكۆی راپە‌رین لە‌رێوڕەسمی کۆتایی پڕۆژەكە بەشداریكرد.
پڕۆژەكە لەلایەن رێکخراوی USAID, IREX کۆمەکی دارایی کراوەو لەلایەن دەزگای روانگە، ڕێکخراوی ئاسودە، Search for Common Ground جێبەجێکراوە. ئەم پرۆژەیە بەناوی پرۆگرامی لێھاتوی گەنجانی عێراقە کە ماوەی ٨ مانگ داتاو زانیاری کۆکراوەتەوە لەرێگەی دیمانە و چاوپێکەوتن و کۆبونەوە بەگروپ بەشێوەی مەیدانی بۆ رەخساندنی ھەلی کار لەرێگای توێژینەوەوە.