بەڕێزان مامۆستا (شوانە برایم) و یاریدەدەری توێژەر (کەیفی چۆمانی) مامۆستا لە لە بەشی ئەندازیاری شارستانی زانکۆی ڕاپەڕین بەشدارییانکرد لە کۆرسێکی نێودەوڵەتی لە وڵاتی هیندستان کە لە ژێر چاودێری وەزارەتی پەیوەندیەکانی دەرەوەی هیندستان لە ئەکادیمیای نیشتیمانی شەمەندەفەری هیندستان بەڕێوەچوو، بە بەشداری ٢٥ کەس لە ١٣ وڵاتی جیاوازەوە.
پڕۆگرامەکە لە ٥ ڕۆژ پێکهاتبوو و لە شاری ڤادۆدرا بەرێوەچوو. تێیدا سیمینار و چالاکی مەیدانی ڕێکخرابوو بۆ بەشداربووان لەسەر چۆنییەتی بەڕێوەبردنی سیستەمی هاتوچۆ بە گشتی و شەمەندەفەر بە تایبەتی بە شێوەیەی تیۆری و پڕاکتیکی.
لە کۆتا ڕۆژدا سیمینارێک لە لایەن م. شوانە، ی.ت. کەیفی چۆمانی پێشکەشکرا بۆ بەشداربووان لەسەر سیسمەتی هاتوچۆ لە هەرێمی کوردستان.
لە کۆتایی پڕۆگرامەکەدا لە لایەن ئەکادیمیای نیشتیمانی شەمەندەفەری هیندستان بڕوانامە و رێزلێنان بەخشرا بە هەردوو مامۆستای زانکۆی ڕاپەرین لە پای بەشداریکردنیان لە پڕۆگرامەکە.
دوای گەڕانەوەیان لە هیندستان، هەردوو مامۆستاکە لەلایەن کۆنسوڵی گشتی هیندستان لە هەولێر بانگێشتکران و تێیدا لەلایەن کۆنسوڵەوە داوایان لێکرا ببن بە ئەلومنای ITEC بۆ وڵاتی هیندستان و ڕێبەری کەسانی پسپۆڕ بکەن و یارمەتیان بدەن بۆ ئەوەی بەشداری کۆرسەکانی ITEC بکەن.