University of Raparin Logo

بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری و زانستخوازی بەردەوام بەشداری لەخولێكی دڵنیایی جۆریدا كرد

چاپکردن ئیمەیڵ

لەچوارچێوەی خولەکانی ڕاهێنانی وەزارەتی پلاندانان، بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەرەپێدانی مرۆیی، ئەنستیتۆی کوردستان بۆ کارگێڕی گشتی (KIPA) بەهەماهەنگی لەگەڵ ئاژانسی کۆریا بۆ هاوکاری نێودەوڵەتی (KOICA) خولێکی دڵنیایی جۆری ئەنجامدا بۆ بەڕێوەبەرانی دڵنیایی جۆری سەرجەم زانکۆ حکومییەکان و ستافی دڵنیایی جۆری لەوەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، بۆ ماوەی (٤) ڕۆژ لەرۆژی (١٨/ ٧/ ٢٠٢٢) تاوەکو (٢١/ ٧/ ٢٠٢٢) لەشاری هەولێرو بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری و زانستخوازی بەردەوامی زانكۆی راپەڕینیش بەشداری خولەكەی كرد.

بەڕێز دکتۆر کمال سمایل محمد بەرزنجی، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆری و زانستخوازی بەردەوامی زانکۆی ڕاپەڕین بەشداری لەخولەکەدا کردو هەروەها لە ماوەی ڕۆژانی خولەکە ئەم بابەتە سەرەکیانە بۆ بەشداربووان ڕوونکراونەوەو گفتوگۆیان لەبارەوە کراوە:
- Quality Management Systems
- Quality Assurance and Standards
- International Standards and ISO
- SOP, Policies, and ESG.