ئەمڕۆ دووشەممە ٢٥ی تەموزی ٢٠٢٢، لە کۆلێژی پەروەردە-قەڵادزێ سەر بە زانکۆی ڕاپەڕین ،گفتوگۆی تێزی دکتۆرای خوێندکاری خوێندنی باڵا (هاوسەر نەوزاد فقێ ابراهیم) خوێندکاری خوێندنی باڵا لە بەشی زمانی کوردی-زمان ئەنجامدرا.
دکتۆرانامەکە بەناونیشانی ( دەنگسازی بەرهەمهێنان لەنێوان دەنگسازی کێشناسی و دەنگسازی کەرتە دەنگییە خودییەکاندا)، بوو، دوای گفتوگۆیەکی چڕوپڕ لەسەر تێزی دکتۆرانامەکە، ئەندامانی لێژنەی گفتوگۆ بڕوانامەی دکتۆرایان بەبێ دەستکاری بە خوێندکاری ناوبراو بەخشی.
لێژنەی گفتوگۆ لەم بەڕێزانەی خوارەوە پێکهاتبوو:
- پ.د. بەکر عومەر عەلی/ زانکۆی سلێمانی/ سەرۆکی لیژنە.
- پ.د. عەبدالوهاب خالد موسا/ زانکۆی نەورۆز/ ئەندامی لیژنە.
- پ.د. شەهاب طیب طاهر/ زانکۆی راپەڕین/ ئەندامی لیژنە.
- پ.د. شێرکۆ حەمەئەمین قادر/ زانکۆی هەڵەبجە/ ئەندامی لیژنە.
- پ.ی.د. عاطف عبداللە فەرهادی/ زانکۆی سەڵاحەدین/ ئەندامی لیژنە.
- پ.د. سەباح ڕەشید قادر/ زانکۆی سەڵاحەدین/ ئەندامی لیژنەو سەرپەرشتیار