University of Raparin Logo

گفتوگۆی ماستەر لەکۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەكان ئەنجامدرا

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەمڕۆ سێشەممە 26ی تەموزی 2022، لەبەشی مێژوو لەکۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەكانی زانكۆی راپەڕین، گفتوگۆی نامەی ماستەری خوێندکاری خوێندنی باڵا (یوسف عبدالرحمن محمدامین) خوێندکاری خوێندنی باڵا ئەنجامدرا.

ماستەرنامەكە بەناونیشانی (گۆڕانكارییە سیاسیی و ئاینییەكان لەدەوڵەتی ساسانیدا (224 – 651 ز))، بو، دوای گفتوگۆیەکی چڕوپڕ، ئەندامانی لیژنەی گفتوگۆ بڕوانامەی ماستەریان بەخوێندکاری ناوبراو بەخشی.
لیژنەی گفتوگۆ پێکهاتبو لە پ.ی.د. كلثومە جمیل عبدالواحید لەزانکۆی سەڵاحەددین سەرۆکی لیژنەو پ.ی.د. چیار صدیق رمضان لەزانکۆی دهۆك ئەندامی لیژنەو پ.ی.د. حلمی رسوڵ رضا لەزانکۆی راپەڕین ئەندامی لیژنەو پ.د. عماد عبدالقادر محمد سعید لەزانكۆی راپەڕین ئەندام و سەرپەرشتیار.