ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٦ی تەموزی ٢٠٢٢، بەڕێوەبەر و ستافی بەڕێوەبەرایەتی کتێبخانەی ناوەندی زانکۆی ڕاپەڕین پێشوازیان لە شاندێکی بەڕێوەبەرایەتی کتێبخانەی ناوەندی زانکۆی چەرمۆ کرد.
دواتر دانیشتنێک لە نێوان ستافی کتێبخانەی هەردوو زانکۆدا ئەنجامدرا، لە دانیشتنەکەدا چەند تەوەرو باسێک پەیوەست بە سیستەمی بەڕێوەبردنی کتێبخانە و هاوکاری و پتەوکردنی پەیوەندی نێوانان گفتوگۆیان لەبارەوە کرا، هەروەک هەردوولا جەختیان لەسەر بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوانیان کردەوە.
جێی ئاماژەیە، مەبەستی سەردانی شاندی ناوبراو بۆ کتێبخانەی ناوەندی زانکۆی ڕاپەڕین بۆ سود وەرگرتن بوو لە ئەزمونی بەڕێوەبردن و سیستەمی ئەلکترۆنی کتێبخانەی ناوەندی زانکۆی ڕاپەڕین .