University of Raparin Logo

سەرۆکی زانکۆ کەمپەسی قەڵادزێی بەسەركردەوە

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەمڕۆ چوارشەممە (27/7/ 2022) پ.ی.د. پەیمان رمضان احمد، سەرۆکی زانکۆی راپەڕین، لەگەڵ وەفدێكی یاوەری سەردانی کەمپەسی قەڵادزێی کرد.

لەمیانەی سەردانەکەیدا سەرۆکی زانکۆ بۆ هەردوو کۆلێژی پەروەردەو زانستە ئەندازیارەکشتوکاڵیەکان لەکەمپەسی قەڵادزێ، لەلایەن راگرانی كۆلێژەكان و مامۆستایان و فەرمانەرانەوە بەگەرمی پێشوازی لێکراو خۆشحاڵی خۆی دەربری بەبونی ئەم کۆلێژانە کە تیایدا باسی لەگرنگیەکانی کۆلێژی کشتوکاڵی کرد بۆ زیادکردنی ژێرخانی ئابوری زانکۆ بەتایبەتی و خزمەتی ناوچەکەش و سێكتەری كشتوكاڵ و سامانی ئاژەڵی بەگشتی، ھەر لەسەدانەكەدا سەرۆكی زانكۆ باسی لەگرنگی ھەماھەنگی نێوان وەزارەتی کشتوکاڵ و کۆلێژی کشتوکاڵ بۆ جێبەجێکردنی پرۆژە کشتوکاڵیەکان لەناوچەکەو دابینکردنی ھەلی کار بۆ ناوچەکە كردەوە.
هەروەكچۆن لەكێشەو كەموكوڕی كۆلێژەكانی كۆڵیەوەو بەڵێنی كاركردنی جدیدا بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی كەمپەسی قەڵادزێ و بەتایبەتیش پاڵپشتی و پشتیوانی کۆلێژی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەكان كە كۆلێژێكی تازەیە لەزانكۆی راپەڕیندا.