ئەمڕۆ پێنجشەممە (28ی تەمموزی 2022) بەئامادەبونی (پ.ی.د. پەیمان رەمەزان احمد) سەرۆكی زانكۆی راپەڕین و ژمارەیەك لەئەندامانی ئەنجومەنی زانكۆو بەڕێوەبەری سەنتەری گەشەپێدان بۆ كار لەرێورەسمێكدا ژمارەیەك خوێندكار بڕوانامەی بەشداری بونی خولێكی راهێنانیان پێبەخشرا.
لەسەرەتای رێورەسمەكەدا سەرۆكی زانكۆ وتەیەكی پێشكەشكردو بەگرنگیەوە باسی لەم جۆرە خولانە كرد بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی توانستی خوێندكارانی زانكۆ كە بەشێوەیەكی تیۆری و پراكتیكی لەزانكۆدا فێركراون بۆئەوەی ئاشنایەتی تەواویان هەبێت لەبازاڕی كاردا، هەروەكچۆن ئاماژەی بەگرنگی و رۆڵی سەنتەرەكانی گەشەپێدان بۆ كار كرد لەزانكۆكاندا كە رۆڵی گرنگ دەگێڕن لەئاشناكردنی خوێندكاران بەبازاڕی كارو دۆزینەوەی هەلی كار بۆیان و راهێنانیان بۆ بەرزكردنەوەی توانستی كاركردنیان.
لەبەشێكی دیكەی رێورەسمەكەدا (م. رێبین حمە اسماعیل) بەڕێوەبەری سەنتەری گەشەپێدان بۆ كار لەزانكۆی راپەڕین، وتەیەكی پێشكەشكردو سوپاس ئەو كۆمپانیاو لایەنانەی كەرتی تایبەت و حكومی كرد لەهەرێمی كوردستان و بەتایبەتیش لەناوچەكەدا كە پاڵپشتی زانكۆ دەكەن بۆئەوەی راهێنانی پراكتیكی بەخوێندكاران لەبەشە جیاوازەكاندا بكەن و توانستیان گەشە پێبدەن.
هەر لەرێورەسمەكەدا خوێندكارانی بەشداربو كە ڕۆژی ۲٦ی حوزەیرانی ۲۰۲۲، خولەكە لەلایەن سەنتەری گەشەپێدان بۆ کار لەزانکۆی راپەڕین بههاوبەشی Mselect بۆ خوازیارانی بەشدار لەپڕۆگرامی پەرەپێدانی تواناکان ٢٠٢٢ رێكخرابو بڕوانامەی بەشداربونیان پێبەخشرا.
خولەكە لەلایەن هەر یەک لە مامۆستا ڕێبین حمە اسماعیل بەڕێوەبەری سەنتەری گەشەپێدان بۆ کار لە زانکۆی ڕاپەڕین و، ڕاهێنەری پێشکەوتوو م. ڕابەر علی حمد و نوێنەری کۆمپانیای Mselect ڕاهێنراو لەبواری ( (Life Skills Trainer and Consultant پێشکەش دەکرا.