University of Raparin Logo

وەزارەتى خوێندنى باڵا: "هەر خوازیارێک لە دەرەوە بخوێنێت، پێویستە فۆڕمى دۆسیەى خوێندن بەشێوەى ئۆنڵاین پڕبکاتەوە"

چاپکردن ئیمەیڵ

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، ئاگادارى خوازیارانى خوێندن لە دەرەوەى وڵات دەکاتەوە، پێویستە فۆڕمى دۆسیەى خوێندن بە شێوەى ئۆنڵاین پڕبکەنەوە، چونکە مەرجێکى بنەڕەتییە بۆ یەکسانکردنى بڕوانامە.

لە گشتاندنێکى فەرمانگەى نێردراوان و پەیوەندییە رۆشنبیرییەکان بە ژمارە (١٢٢٢٩) لە ڕێکەوتى (٢٥/٧/٢٠٢٢) کە بە ئیمزاى د. ئارام محمد قادر، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دەرچوەو ئاراستەى گشت وەزارەتەکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان و زانکۆکانى کوردستان کراوە، تایبەتە بە کردنەوەى دۆسیەى خوێندن لە دەرەوەى وڵات.

لە نوسراوەکەدا هاتوە: مۆرکردنى ئۆفەرى خوێندنى قوتابى و خوێندکار کە پێشتر لە دیوانى وەزارەت ئەنجام دەدرا، لە ئێستادا ئەم پرۆسەیە نەماوە، بەڵکو بەمەبەستى ئاسانکارى پرۆسەکە، پڕکردنەوەى فۆڕمى دۆسیەى خوێندن و پەسەندکردنى ئۆفەرەکە بەشێوەى ئۆنڵاین لە ڕێگەى لینکى (scholarship.digital.gov.krd) ئەنجامدەدرێت.